کابرایەکی مەرزیک سواری ئەسپێک ئەبێت و...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  626 بینین

کابرایەکی مەرزیک سواری ئەسپێک ئەبێت و تفەنگێکی لە بەردەم خۆیا دانابوو بە دەشتێکا ئەڕوات. جەردە تووشی ئەبن و ڕووتی ئەکەنەوە. لە پاشان لێیان پرسی بۆچ هێشت ڕووتت بکەنەوە خۆ تۆ چەکت پێ بوو؟ وتی: ئەرێ برا دەستێکم بە تفەنگەکەوە بوو، دەستێکم بە جڵەوەکەوە، ئیتر بۆ چی مامرم بە دەنوک شەڕ بکەم؟