لە ساڵی ١٩٧٢دا لە دیوانیە کابرایەک بە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  878 بینین

لە ساڵی ١٩٧٢دا لە دیوانیە کابرایەک بە ناوی «شیال نهابە» وە یەک شاخی لە لای چەپەوە لێی ڕوابوو کتومت وەکوو شاخی بەرانێکی بچکۆلە ٢٠ سانتیمەتر درێژ ئەبوو سەرەکەی وەکوو شاخی بەران چەمابۆوە، لە ڕەنگ و سەختیشدا هەر لە شاخی بەران ئەچوو.