پیرێژنێکی خەڵکی سولەیمانی ئەمانەی ئەوت...
لە کتێبی:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
        بەرهەمی:
                عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
        
             1 خولەک
             1482 بینین
        
        
    پیرێژنێکی خەڵکی سولەیمانی ئەمانەی ئەوت:
چوومە ماڵی گاوەر
قوڵپە قوڵپی ساوەر
چوومە ماڵی جوولەکە
قوڵپە قوڵپی کوولەکە
چوومە ماڵی ئەرمەنی
قوڵپە قوڵپی سەمەنی
چوومە ماڵی موسڵمان
دەنگی ئایەت و قورعان!