کابرایەکی مەریوانی ئەچێ بۆ بناری بانە بۆ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1111 بینین

کابرایەکی مەریوانی ئەچێ بۆ بناری بانە بۆ مازووکردن؛ سەیر ئەکا وا داڵاشێک دەست لە سەر کەروێشکی هێنا، ئەمیش خەپلەی هەرزنی وڵاتی پێیە، کە بە نۆردو هێناویە بۆ ماوەی مازووکردنەکەی، پەلاماری خەپلەیەک ئەدات و ئەیگرێتە کەروێشک، خەپلە ئەدا لە گیپەڕەی ملی کەروێشک و ئەیخا! ئەمیش ئەچێ سەری ئەبڕێ ئەیبرژێنێ و ئەیخوا، جا ئەم بەستەیە لە سەر شێوازی وڵاتی «بانە» بە خەپلەکەدا ئەڵێ:

ماڵی بابم گێتلە قووڵە
هەم تانجییە و هەم توولە
هەم تیرە، هەم کەوانە
هەم نانی دەشتەوانە