کابرایەکی بێسەری تازە ژنی هێنابوو شەوێ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1 بینین
کابرایەکی بێسەری تازە ژنی هێنابوو، شەوێ چووە لای ژنەکەی، ژنە خۆی نەئەدا بە دەستەوە، کابرا زۆر خەریک بوو ژنە ملی نەئەهێنایە بەر بار، لە ئاخرا ڕووی کردە ژنە و وتی: کەنیشکە وازم لێ بێرە و خۆت بدە بە دەستەوە، وەو شێخ کەریمە (ڕۆحم وە قوروانی بێ) ئەگەر بووی وە شێخ کەریمیشەوە هەر ئەتگێم.