حەمەی مەلا کەریم بۆی گێڕامەوە وتی کابرا...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1008 بینین
حەمەی مەلا کەریم بۆی گێڕامەوە وتی:
کابرایەکی هەورامی لە لای شێخ گوێز ئەژمێرێ، خەڵکێکی زۆریش لەوێ دانیشتبوون کە ئەگاتە هەزار ئەڵێ:«ئینە هەزار» کتوپڕ لەو کاتەدا - بلامانی - تڕێک ئەکەنێ! مەلا حسێنی مەلا قادری بیارەش لەوێ ئەبێ هەر خێرا ئەڵێ: ئینە هەزار و یوێ.