ئۆف دڵداری ئاخ دڵداری یادت بەخێر دڵدار...
ئۆف دڵداری، ئاخ دڵداری، یادت بەخێر دڵداری!
لەو خۆشناوەتییە ئەیانەوێ ئێستر دروست بکەن، ئەمەش ئەبێ بە نێرەکەر ببێ بە زاوا و ماین بە بووک، تا تاقانەیەک ببێ و ناوی بنێن ئێستری نێرەموک.
باجی ماین هەر چەند خۆی لە نێرەکەری لۆتی هەڵبسوێ شاپلیتەی لە شوێنی خۆی نابزوێ، ناچار ماکەرێکی تازە لە بەهاری ماکەریدا ئەخەنە پێش، نێرەکەر و سەلتەنە چاوی بە دۆستی دێرینە و هاوسەری گیانی بکەوێ بەملادا لوشکەیەک و بەولادا لوشکەیەک، حەیتە وەکوو گورزی ڕۆستەم ئەکەوێتە جوڵان، کە ئیتر ئامادەی کەوان کرا، خێرا ماکەر لابرا و ماین لە شوێنی دانرا، حەیتە لە کارایە، گورزی درزی دۆزیەوە، دەستە گوڵی بردەوە، ئاوی ژیان چووە زێی ماینی خۆشناوان ماکەری بە سەزمان لەولاوە گوێی بوو بە قەنجگە لاشکی گوێ سەربان، چونکە لەو ڕەق کرا و لە یەکێکی تر خرا، تاقانەی باوک و دای پەیدا بوو، ناو نرا ئێستری بەچکە کەری لە ماین بوو! خوا یەکەو نەبووە بە دوو، ئەمەیە حالی کەر و یابوو. ئەمجا زەماوەند و زووڕنڵ و دەهۆڵ لە خۆشناوان لە دەشت و دۆڵ، ما خۆ چما گوێ ڕەپ ئەکا؟ لە ئاش و زۆرگ خۆ دەر دەکا. ڕەدەکێشێ و ئەسپیندارێ، ئاخۆ دەیبا لۆ ناو شارێ؟ کە لێی پرسی بابات کێیە؟ دەرێ دایکم ماینی شێیە! ئۆف دڵداری، ئاخ دڵداری، یادت بەخێر دڵداری!