مەهدی عەزیز خۆشناو گێڕایەوە وتی لە گوند...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  686 بینین

مەهدی عەزیز خۆشناو گێڕایەوە وتی:

لە گوندێکی ئەو خۆشناوەتییە کوڕێک دڵی ئەچێ لە کچێک بەم بەیتانەی خوارەوە ستایشی ئەکا و ئەڵێ:

ئەو حەزێی من دەیرێم
ئەو دۆستەکەم کە دەیرێم
کە شەدەی لە سەر نایە
کە لێی دەدا «قووڕابە»
چەند دەروێشی تێنە جێ
دەڕوا «کەشکۆری» نابە
چەند «مەرا»ی سەر دەرسان
حەرفەکیان وەبیر نەمان
چەند حاکمی سەر تەختان
هەموو ژنیان تەراق دان
سوورتان ڕەشاد دەیهەنارد
لۆیان بە خەرات دەنارد

کوڕە پاش ماوەیەک ئەنێرێ بۆ خوازبێنی کچەکە و کچە شووی پێ ناکات. ئەمجا لێ بازگەشت ئەبێتەوە و بەم جۆرەی خوارەوە باسی ئەکا:

کەپوت «هێرانە» قورتی
تازە بنێشتی تێدایە
گێت مراتی سەپانان
هێستر لەقەی لێدایە
برژانگت کرکی کەرێ
تاق و جووت ڕاوەستایە
ددانت خاکە ناسە
لۆ قۆرتێ چاک کرایە
پەرچەم پەرکی کفرێیە
بزنان دەوری لێ دایە
کەزیت پەرکی کارێیە
دە ڕیخێ وەر درایە
ڕومەت پەرکی شفتیە
مریشکان دندوک لێ دایە
بەژنت چەندە برندە
هورگ پاری وێ دایە
سونەکی مەحکەم دەخۆم
سەد «گوجیر»ی تێدایە
قونت تۆقەرەی ئاش
نۆ «حەربە»ی زەرەر دایە