ئەحەی ناسر هەبوو گوێندە بوو ئای ڕاست...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  879 بینین

ئەحەی ناسر هەبوو گوێندە بوو، ئای ڕاست ئای درۆ، خەڵکی ئەیانوت وەیا بۆیان هەڵبەستوە کە هەتیو بازە، جارێک لە کەرکووک ئەنێرێ بۆ خوازبێنی ژنێک لە بەری قەڵا. ژنەش ئەڵێ: من بیستوومە کە پیاوێکی فاسق و دوابازە؛ ئەگەر واز لەمانە دێنی قەیدی نییە شوی پێ ئەکەم. ئەمە بە ئەحە ئەڵێنەوە. ئەحەش ئەڵێ: بە باجی بڵێن: «لە فسق کردن تۆبە ئەکرێ و ئاسانە، بۆ ئەوی تریش ئەمە بەستراوە بە لوتف و چاودێری ئەوەوە».