کابرایەکی چاوکزی پیر ڕۆژێک لەسەر هەوزەک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  714 بینین

کابرایەکی چاوکزی پیر، ڕۆژێک لەسەر هەوزەکەی مزگەوتی باشچاوش لە سولەیمانی دەستنوێژ ئەشوا، پیاوێک لە لایەوە بوو پێی وت: «بێ قەزا بی دەستنوێژی چی ئەشۆی ئەوەتە داوێنی کەواکەت پیسایی پێوەیە». کابرا وتی: کامەتە؟ ئەویش پیشانی دا. ئەویش بۆنێکی کرد و وتی: «بە حەقی قورئان ئەوە چێشتی یەخنییە ئێوارە خواردوومە».