دێوانەی سێوسێنانی کە ماڵیان لە گومەتە...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1049 بینین
دێوانەی سێوسێنانی کە ماڵیان لە «گومەتە» بوو، ڕۆژێک لە شارەوە ئەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی گومەتە، شێخ حەمە ساڵحی گومەتە لێ ئەپرسێ دەنگوباسی شار چییە؟ ئەویش ئەڵێ: «یا شێخ لە شار بێچوێک بدەی بە شووتی ئەوەندە ئەخۆی ئەبی بە مانگای ئاوسەوە» ئیتر شێخ ئەوەستێ.