ژنێکی کورد منداڵێکی کۆرپەی هەبوو هەڵی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  459 بینین

ژنێکی کورد منداڵێکی کۆرپەی هەبوو هەڵی ئەپەڕاند و ئەم بەیتانەی بەسەرا هەڵئەدا:

خوا بیدا نیازم
حەو ژنە رات بخوازم
یەکێ تورک تەماشا
یەکێکی دود پاشا
یەکێ ڕای سەر سینە
یەکێ ڕای پەڕۆپینە
یەکێکی ڕای دەرکۆڵین
یەکێکی پەی تیکە گلێن
یەکێکیش ڕای چڵم هەڵقۆرێن