کابرایەک لەو بەر کێوە کەرێکی ئەگا کابرا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  486 بینین

کابرایەک لەو بەر کێوە کەرێکی ئەگا، کابرای خاوەن کەر چوو بە سەریا، وتی کوڕە ئەوە چی ئەکەی لەوێ؟ وتی وەڵڵا با هێناومی. وتی ئەی بۆ کلکی ئەو کەرەت خستۆتە بن دەستتەوە؟ وتی وەڵڵا ئەوە خۆمی پێ ئەگرمەوە، بۆ ئەوە بایەکە لەمە زیاتر نەمبا. سەیری کرد کەڵکی نییە، چوو چاکەتەکەی هەڵدایەوە سەیری کرد دەعباکەی لە وانێی کەرەکە دایە. وتی ئەی ئەمە چییە؟ وتی وەڵڵا قوربان منیش سەرم لەوە سووڕ ئەمێنێ چۆن چووەتە ئەوێوە؟