مەلا عەلی حاجی مەحموو هەبوو لە سولەیمانی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
666 بینین
مەلا عەلی حاجی مەحموو هەبوو لە سولەیمانی ڕۆژێ لە خانەقای حاجی مەلا عەلی خەریکی دەستنوێژشتن ئەبێ، سەری دەعباکەی گرتبوو ئەهات و ئەچوو. ئەکۆکی و ئەیسوو بە دیواری بەر ئاودەستەکەدا «استبرا»ی ئەکرد. «مەجۆلی خامەش» لەوێ هەر دەستنوێژ ئەشوا ئەڵێ مامۆستا ئەوە بۆ چ دیوارەکە کون ئەکەی؟ مەلا عەلیش ئەڵێ: «مەجۆل ئەو ڕەقی قایمە نەماوە کە تۆ دیوتە».