لە جەنگی یەکەما ئەوە بوو لەشکری هەموو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  574 بینین

لە جەنگی یەکەما ئەوە بوو لەشکری هەموو وڵاتێک چووبووە وڵاتێکی ترەوە، ئەڵمانەکانیش چووبوونە فەڕەنسەوە. سەربازی دۆ نەدیوی ئەڵمان، خانمە جوانەکانی فەڕەنسە ئەبینن هۆشیان لا نامێنێ و پەلامار ئەدەن. پیرێژنێکی فەڕەنسی سەیر ئەکا کەس بە لای ئەوەوە ناچێ، لەمە زۆرتر تووڕە ئەبێ ئەڵێ: «ئەی خوا بۆ هەموو کەس جەنگە کەچی بۆ من ئاشتییە». سەربازێکی ئەڵمانی گوێی لێ ئەبێ لای وا ئەبێ ئەمە جنێوی ئەداتێ، ئەچێت بە شەپەزللە بەرئەبێتە وێزەی پیرێژنی ئەرامەنە، ئەوەندەی لێ ئەدا ئەمرێ. لە پاش ئەوە کە ئەیخەنە گۆڕەوە نەکیر و مونکەر دێنە سەری. نەکیر لێی ئەپرسێ خوای تۆ کێیە؟ پیرێژن ئەڵێ تۆ پێم بڵێ تۆ کێیت؟ ئەڵێ من نەکیرم. ئەویش ئەڵێ: خوا ئینسافت ببێ لێرەیش هەر نەکیر؟ ئەی کیر لە کوێیە؟