کابرایەک وا چووبووە دڵیەوە کە بووە بە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  509 بینین

کابرایەک وا چووبووە دڵیەوە کە بووە بە گەنم و مریشک ئەیخوا. لەبەر ئەمە کون بە کون خۆی لە مریشک ئەشاردەوە. لە دواییدا چار نەما گرتیان و خستیانە شێتخانە. ماوەیەکی پێ چوو وتیان چاک بوەتەوە و هێنایانە دەرەوە. هەر کە چۆوە ماڵەوە مریشکێکی بەرچاو کەوت، دایە بانگەڵا و هاوار هاوار، کەس و کاری وتیان ئەرێ ئەوە هاوار هاواری چیتە؟ خۆ تۆ دەنکە گەنم نیت مریشک بتخوا! وتی: «بەڵێ ئەزانم، بەڵام ئێوە بە مریشکەکەی بسەلمێنن کە من دەنکە گەنم نیم».