لەو سەرە لە بن دەوارێکا هەندێک دانیشتبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  550 بینین

لەو سەرە لە بن دەوارێکا هەندێک دانیشتبوون، هەموو قسەیەکیان ئەکرد، سەرە هاتە سەر باسی ژن، هەر کەس لە ئاستی خۆی موچڕکێکی پیا هات، بەڵام کەسیان نەیانخستە خۆیان. یەکێ لە دانیشتووەکان وتی: برا ئەمەی پێ ناوێ، ئێمە ئەگەر ڕاست ئەکەین با هەر کەسە ئەگەر لە ژنەکەی ناترسێ قیت ڕاست ببێتەوە. هەموو بە جارێ هەستان تەنها یەکێک نەبێ. لێیان پرسی و ادیارە تۆ هیچ ناترسیت لە ژنەکەت؟ وتی: «نەوەڵڵا حەدی چییە لێی بترسم، بەڵام ئیمڕۆ دارێکی ماڵیوە بە قاچما کۆڵەواری کردووە، لەبەر ئەوە ناتوانم هەستم، ئەگینا وە نەبێ لەو نەترسم».