مستەفا نەریمان گێڕایەوە وتی حەیدرە لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  536 بینین

مستەفا نەریمان گێڕایەوە وتی:

حەیدرە لە هەولێر عەمری خوای کردبوو، من لە کەرکووک بووم، دەستەی مامۆستایانی سولەیمانی هاتن بۆ کەرکووک و پێکەوە لەگەڵ مامۆستاکانی کەرکووکدا چووین بۆ هەولێر بۆ پرسە، ڕۆژی سێیەمی پرسەکە بوو، ئەمانویست زوو بگەین، بۆ لای ئێوارە چووینە هەولێر، جێگای پرسەکەمان نەئەزانی، چووینە بارەگای پارتی بۆ ئەوەی ئەوان بمانبەن، کە چووین ساڵح شێرە لەوێ بوو، تۆزێ لۆمەی ئەومان کرد کە بۆ چی تەلەفۆنێ شتێکی بۆ نەکردووین تا ئێمەیش بمانزانیایە و زوو بهاتینایە؟ ئەویش وتی: «برا لۆمە لەسەر خۆتانە، بۆ چی زوو تەلەفۆنێ شتێکتان نەکردووە بپرسن کێ ماوە؟. کێ مردووە؟ تا منیش خەبەرم پێ بدانایە».