ئەوا دلێری کوڕم تازە پێی ناوەتە حەو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  659 بینین

ئەوا «دلێر»ی کوڕم تازە پێی ناوەتە حەو ساڵان و خستوومەتە قوتابخانە، مێمڵی قەڵەم و دەفتەرە. ڕۆژێک هاتەوە وتی ئەرێ بابە ئەگەر قەڵەم و دەفتەرەکەم تەواو بوو هی ترم ئەدەیتێ؟ وتم ئا وتی: «دە تەواو بوو».