وەستا محەمەدی خەیات هەبوو لە خانەقی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  587 بینین

وەستا محەمەدی خەیات هەبوو لە خانەقی، خەڵکی سولەیمانی بوو، پیاوێکی قسەقوت قسەنەستەق بوو. «حەسەب بەگ» هەبوو هەر لە خانقی بە «حەسەن بەگلەر» بە ناوبانگ بوو، لە عەشیرەتی «دەلۆ» بوو، لەبەر ئەوە خۆی بە سەرۆکی عەشیرەت ئەزانی تۆزێ بەسەر خەڵکیا هەبوو، کەواوسەڵتەیەکی دابوو بە وەستا محەمەد بۆی بدوورێ. ئەویش هەر ئیمڕۆ سبەی پێ کرد. ڕۆژێک حەسەن بەگ بە توڕییەوە ئەچێتە سەری و بۆ ئەوە بیترسێنێ ئەڵێ: «وەستا تۆ نازانی من دەلۆم». وەستاش هیچ لێ ناوەستێتەوە، پێی ئەڵێ: «بەگم تۆ نازانی من یانزە لۆم». حەسەن بەگلەر هیچی پێ ناوترێ.