فەقێیەک هەوای شیعروتن ئەکەوێتە سەری و...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  553 بینین

فەقێیەک هەوای شیعر وتن ئەکەوێتە سەری و چەند شیعرێک دائەنێ و ئەیبا بۆ شێخ ڕەزا کە تماشای بکا و پەسەندی بکا. شیخ کە سەیری ئەکا، سەرێکی بۆ با ئەدا و ناشیەوێ دڵی فەقێیەکە بشکێنێ. پێی ئەڵێ خراپ نییە، فەقێ ئەمەی زۆر پێ خۆش ئەبێ ئەڵێ: دەسا قوربان ئەبێ ئەوەش بزانی کە ئەمە لەسەر ئاودەست دامناوە. شێخیش ئەڵێ: «بەڵێ ڕاست ئەکەی هەر کە سەیرم کرد ئەو بۆنەی لێ ئەهات».