کابرایەکی بڵباس هەبوو عەمەدی وەتمانی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  960 بینین

کابرایەکی بڵباس هەبوو «عەمەدی وەتمان»ی ناو بوو، لێیان پرسی: ئەرێ مام عەمەد، مام بایز لە لایەن دین و دیانەتەوە چۆن پیاوێکە؟ وتی: «بە خودای بابم، خودای لێم هەڵناگرێ، دیومە ڕۆژوان بخوا، بەڵام نەمدیوە نوێژان بکا».