لە دەوری شێخ ڕەزادا لە کۆڕێکا باسی قسەی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  729 بینین

لە دەوری شێخ ڕەزادا لە کۆڕێکا باسی قسەی کورتی پڕ مەعنا و شعری جوان ئەکرا. وتیان ئەم شعرەی فردەوسی کە ئەڵێ:

پی مشورت مجلس آراستندفارسی
نشستند و گفتند و برخاستندفارسی

زۆر جوان و کورت و پڕ مەعنایە. شێخ ڕەزاش وتی وا نییە، من لەوە کورتتر و جوانتر و پڕمەعناترم وتووە. وتیان کامەیە؟ وتی:

موختەسەر خۆشە قسە بردمە مەنزڵگەهی خۆم
گرتم و خستم و لێم برد و گوونم کرد بە چوار