مەحموو بەگی ڕەزا بەگ لە کەلار لە کاتی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  815 بینین

مەحموو بەگی ڕەزا بەگ لە کەلار لە کاتی خۆیا سەرخۆش ئەبێ. بە خەیاڵی سەرخۆشی تووڕە ئەبێ لە پیاوێکی کوردی جاف کە پیاویان ئەبێ. ئەم کابرایەش کە ئەزانێ وا مەحموو بەگ لەسەر هیچ لێی توڕە بووە و جنێوی داوەتێ، بە نازی خزمەتکارییەوە بە ڕوویا هەڵئەچێتەوە. لە بەیانیا بە کابرا ئەڵێن: بابە ئەوە مەحموو بەگ سەرخۆش بوو بۆیە لێت تووڕە بوو، ئەگینا ئەو لە کەس تووڕە نابێ. ئیتر کابرا ئەچێتە لای و داوای لێبوردنی لێ ئەکا و ئەڵێ: «میرم وە قەورەکەی باوکت نەمزانیوو لەو گووەکەت خواردگەسەوە، ئەوێ لێم نەگری»