ژنێک لە چنگیان هەبوو ناوی پوورە فاتە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  746 بینین

ژنێک لە «چنگیان» هەبوو ناوی پوورە فاتە بوو، ئافرەتێکی زۆر لە خواترس و چاک بوو، خزمەتی فەقێکانی زۆر بەدڵ ئەکرد و جلی بۆ ئەشتن، چێشتی بۆ ئەبردن، بەو بۆنەوە پێیان ئەوت «دایکی فەقێکان». لەگەڵ ئەمە قسە قوتیش بوو، جار جار ئەچوو سەری ئەخستە سەر فەقێکان و گاڵتەی لەگەڵ ئەکردن، ئەیوت: «فەقێ ژن ناهێنێ، هەر کۆی ئەکاتەوە، کۆی ئەکاتەوە لە ئاخرا ژنێک دێنێ بە شەوێک هەمووی ئەڕژێنێتە ناویەوە، ئەبێ بە کوڕێکی سەر زلی چوار پەل ئەستوور، ناوی ئەنێ مەلا عەبدوڵڵا».