کابرایەکی باشکی حەمە وەیسی ناو بوو...
کابرایەکی «باشکی» حەمە وەیسی ناو بوو، گەماڵێکی ئەبێ، زۆری خۆش ئەوێ، پێی ئەوت «سە بۆر»، بەرخێکی لە ڕانەکە بۆ جیا ئەکاتەوە و بۆی دەستنێژ ئەکا، بەرخ زاوزێ ئەکا و ئەبن بە پانزە بیست سەر، کتوپڕ گەماڵەکە ئەتۆپێ، مامە وەیس زۆر بۆی دڵگران ئەبێ، لەگەڵ ژنەکەیا کە «پەخە»ی ناو ئەبێ، پرسەی بۆ دائەنێن و شین و شەپۆڕێکی زۆری بۆ ئەکەن. پاش بڕانەوەی پرسە، لەگەڵ پەخەی ژنیا ئەچن بۆ لای مەلا، کە میراتەکەیان لێ بەش کا، کارەسات لە مەلا تێئەگەیەنن، مەلاش بە لایەوە نێچیرێکی باشی دەست کەوتووە، ئەڵێ: مامە حەمەوەیس شەش سەری بۆ تۆ، مامە حەمەوەیسیش ئەڵێ: «ئەی وە قوروانی دەمت وم». چوار سەریشی بۆ دایە پەخە، دایە پەخەش ئەڵێ: «ئەی بیم وە دەورتا». ئینجا چاوەڕێی ئەوەن کە ئەویتریشیان لێ بەش کا، لە پاشا مەلا ئەڵێ ئەوەشی کە ماوەتەوە بۆ من. مامە حەمەوەیس تووڕە ئەبێ و ئەڵێ:
«ئاخر مەلا بێفەڕە، تۆ باوکی سە بۆر بوویت، تۆ برای سە بۆر بوویت، تۆ چی سە بۆریت؟ لەم ناوەدا خۆت قوت کردگەسەوە، دەمت ئێژی برینگی پەز بڕینەوەس. ئێمە کەس و کاری سە بۆرین تۆ گوو خۆری کوێیت؟»