عەلی ڕەسووڵی ڕووغزایی هەبوو پیاوی ڕەزا ب...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  701 بینین

عەلی ڕەسووڵی ڕووغزایی هەبوو، پیاوی ڕەزا بەگی جاف بوو. ئەم عەلی ڕەسووڵە ڕۆژێک لەسەر حەوزەکەی کەلار دەستنوێژی ئەشۆرد، لەو کاتەدا کە قاچی ئەشوا تڕێک ئەکەنێ. چارەی نەما وتی: «جا وەرە پیاوەتی بۆ خوا بکە».