مەلا محەمەدی دەربەندیخان چووبوو بۆ حەج...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  937 بینین

مەلا محەمەدی دەربەندیخان چووبوو بۆ حەج. کە هاتبووەوە قسەی حەجی بۆ مەحموود بەگی جاف ئەگێڕایەوە، کە چۆن تەوافی کردووە و چۆن بەسۆز و عەزیەتێکی زۆر ڕەجمی شەیتانی کردووە. کە ئەگاتە سەر شەیتان مەحموو بەگ ئەڵێ: خوا بتگرێ، گوایە تۆ ئیشێکی چاکت کردووە؟ خوای تەعالا لە قورعانا لە پەنجا لاوە بەرینگاری شەیتان بووە، ئیتر نازانم چاری کردووە یان نەیکردووە؟! ئێستا تۆ بۆچ ئەم دوژمنە گەورەیەت بۆ خۆت دروست کرد؟ بەدبەخت ئاخر تۆ منداڵداریت.

مەلا محەمەد ئەڵێ: «کەواتە نەڕەجم، نەڕەجم».