مەلا مەحموودی حاجی عەلی هەبوو لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  978 بینین

مەلا مەحموودی حاجی عەلی هەبوو لە سولەیمانی، ئەم مەلا مەحمووە لەگاڵ خا فاتم ناوێکا لە سەردەمی گەنجیدا دڵیان پێکەوە بوو، زەمان بۆی ڕێنەخستن ببن بە هاوسەر، مەلا مەحموو ژنی هێنا و خا فاتمیش شووی کرد، دەوری گەنجی بە سەرچوو لە سەردەمی پیریدا مەلا مەحموود ژنەکەی مرد و خافاتمیش مێردەکەی مرد، چارەنووس لەو سەردەمی ئیختیاری دا، کردنی بە هاوسەر، جا هەموو دەم کە مەلا مەحموو لەگەڵ خافاتما ئەکەوتنە گەمە و گاڵتە، ئەیوت: «ئای خا فاتم ئەوەڵ شام و ئاخر شام».