لە دڵبەر گوفتوگۆیێکم نەبیست ئەی سینە ئەفغانێ
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
1 خولەک
1013 بینین
لە دڵبەر گوفتوگۆیێکم نەبیست، ئەی سینە ئەفغانێ
لە لێوی پێکەنینێکم نەدی، ئەی دیدە گریانێ
دەسم ناگاتە شووشەی گەردنی مینایی، ئەی ساقی
دەمم ناگاتە چاوی، ئەی عەرەقخۆرینە فنجانێ
پەرێشانم، لەڕووی ئەو شۆخە لاچۆ ساتێ ئەی پەرچەم
دڵم بەینێکە زۆر تاریکە ئەی شەو ماهی تابانێ
گەهێ زامداری تێغی ناز و غەمزەم، چارێ ئەی جەڕڕاح
گەهێ بیماری چاوم، ئەی ڕەئیسی سیححە دەرمانێ
بە شەو شێواوی زوڵفی عەنبەرم، ئیمدادێ ئەی سونبوڵ
بە ڕۆژ چەوتاوی باڵای دڵبەرم ئەی سەرو جەولانێ
لە شەوقی ماهی ڕووی ئەو شۆخە تۆخوا پڕتەوێ ئەی ڕۆژ
بە یادی چاکی سینەی، ئەی سەحەر سا دەی گریبانێ
بەتاو هات لەشکری غەم، سا لە خۆ ڕۆییشتنێ ئەی دڵ
مناڵی زۆرە شاری سینە، ئەی مەجنوون بیابانێ
زەلیلم، بگرە دەستم کەوتووم، سا ڕەحمێ ئەی گەردوون
فەقیرم، نامورادم، بێنەوام، ئەی مونعیم ئیحسانێ
وەکوو بێخودناسناوی ئەدەبی لەمەولا بگرە بۆ خۆت ڕێگەیێ ئەی پێ
لە مەولای خۆت بووێ تۆش چەشنی ئەو ئەی دەست دامانێ