پیاوێک لە خلکی مستەفای پیروەیسی پرسی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  700 بینین

پیاوێک لە خلکی مستەفای پیروەیسی پرسی: خاڵە خلک ئێستە کوڕەکانت چی ئەکەن؟ وتی: برا! بوون بە گەنمی دەستاڕی چەرخ و هێشتا هەر لووشەشی تێ. (مەبەستی ئەوە بوو کە مردن و هێشتا ئەم دنیا داوای شتی تر ئەکا.)