فایەق بێکەس جارێک ئەچن بەسەریا سەیر ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  526 بینین

«فایەق بێکەس» جارێک ئەچن بەسەریا سەیر ئەکەن عەرەق ئەخواتەوە، بەڵام لە باتیمەزەکەی مێوژ و ترێی داناوە. قومێک لە عەرەقەکە ئەخواتەوە و دەنکێ مێوژ و بۆڵە ترێیەک ئەخوا بە سەریا. ئەڵێن: فایەقە کوێر ئەمە چییە؟ ئەڵێ ئیشی ئێوە نییە، ئەمە کوڕ و باوک و ڕۆحلقودوسە!