مەلا سەعیدێکی ئیبن عەباسی هەبوو ئەیانوت ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
682 بینین
مەلا سەعیدێکی ئیبن عەباسی هەبوو ئەیانوت سەر و سەودای لەگەڵ هەتیو و مەتیودا زۆر بووە. ڕۆژێک لێی ئەپرسن: مەلا سەعید زۆر سەیرە ئەوانەی بەنەوخوێن پیسی ئەکەن کۆششی ئەوە ئەکەن کە بە دزی بیکەن و ئیشەکەیان دەرنەکەوێ، تۆ بۆ چ وا بەمجۆرە ناوبانگت دەرکردووە و حەیات چووە؟ ئەویش ئەڵێ: یەکێ ئیشی بکەوێتە بەردەستی منداڵان چۆن حەیای ناچێ؟