لە دەوروبەری هەولێر مەلا عەبدوڵڵای دیرە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  720 بینین

لە دەوروبەری هەولێر مەلا عەبدوڵڵای «دیرەبروشەیی» هەبوو؛ ئەمە ئیشی هەر ئەوە بوو مارەبەجاشی ئەکردەوە. ئەویش کە ئەیکرد بە جاش «مام وسوو» ناوێک بوو. جا ئەم مام وسووە هەر وەخت تووشی مەلا عەبدوڵڵا ئەبوو ئەیوت: مامۆستا قسەیەکم هەیە بیرێم یا نەیرێم؟ ئەویش ئەیوت: بیرێ. ئەیوت: مامۆستا ڕاستی هەر وەخت تووشی تۆ ئەبم کێرم هەرئەستێ. ئەویش ئەیوت: تف! کەرە جا وەرە پیاوەتی لەگەر بکە!