فەقێ شێتە هەبوو جارێک مەحموو پاشا پێی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  990 بینین

فەقێ شێتە هەبوو، جارێک مەحموو پاشا پێی ئەڵێ: ئەرێ فەقێ شێتە شەڕ لە بەینی خەڵکا چۆن پەیدا ئەبێ؟ فەقێ شێتە ئەڵێ: پاشا نەیبینی و نەیخۆی. مەحموو پاشا ئەڵێ: کورە چ گوویەک ئەخۆی؟ ئەڵێ: پاشا وایە یەکێک گوویەک ئەخوا ئەویتر جوابی ئەداتەوە، ئەوە شەڕ لە بەینیانا پەیدا ئەبێ. مەحموو پاشا ئیتر دەست ئەکا بە پێکەنین.