مەلا شەفیع هەبوو لە عەنبار لەگەڵ کوێخاکە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  925 بینین

مەلا شەفیع هەبوو لە عەنبار لەگەڵ کوێخاکەدا بەینی ناخۆش بوو، پاش ماوەیەک کوێخا مرد. بە مەلا شەفیعیان وت: وەرە تەڵقینی بخوێنە. وتی: بچن یەکێکی تر بێنن تەڵقینی بخوێنێ. ئەو قسەی من ناچێ بە گوێیدا!