کابرایەکی جافی میروەیسی ئەچێتە کفری کە ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  764 بینین

کابرایەکی جافی میروەیسی ئەچێتە کفری، کە ئەچێتە ماڵی خانەخوێکەی ئاوی بۆ دێنن ئەیخواتەوە. سارد و خۆش ئەبێ. ئەپرسێ: ئەمە چییە وا ساردە؟ ئەڵێن: ئاوی شەربەیە. ئەویش کە ئەچێتە بازاڕ و شەربەیەک ئەکڕێ و پڕی ئەکا لە ئاو لەگەڵ خۆی ئەیهێنێتەوە بۆ ماڵی خانەخوێکەی. شەوێ هەڵئەستێ ئاوی لێ بخواتەوە کە ئەینێ بەسەرەوە قوڵتە قوڵتی دێ. ئەڵێ: ئەی گووی تۆی لێ نەوارێ! خۆ بە تورکی خەریکە جمێنم ئەداتێ. ئا تۆ لێم گەڕێ تا ڕۆژ ئەوێتەوە ئێستە لغاوی ئەم ماڵەم لەدەمایە و لەبەر ئەم ماڵە دەنگ ناکەم، سوەی توێ بتڕێنم وە ڕیشی باوکتا. دەوێت باوک با ئێستە تۆ ئەم جمێنانەت داوێ. بەیانی کە لە شار دەرئەچی ئەیشکێنی و ئەڵێ: دە بڕۆ دەوێت باوک ئاوات لێ ئەکەم جمێن ئەدەی!