کابرایەکی وردە شاتری هەبوو گونە یان پێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  768 بینین

کابرایەکی وردە شاتری هەبوو «گونە» یان پێ ئەوت. ڕۆژێک تووشی کابرایەکی خێڵەکەی خۆیان بوو پێی وت: ئەوە بۆ کوێ ئەچی؟ وتی: ئەچم بۆ خزمەتی شێخ. وتی: بم وە ساقەت! پێی بێژە نووشتەیەکم بۆ بنێرێ، ڕۆحم وە فیای وێ! لەو نووشتانە کە خوا وە زەمیلە بۆی ناردگەسە خوارەوە!