لە قسەی کوردانەیە ئەڵێ ڕێوییەکی کوێستان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  745 بینین

لە قسەی کوردانەیە ئەڵێ: ڕێوییەکی کوێستان تووشی ڕێوییەکی گەرمیان بوو، لێی پرسی: ئەوە تۆ لەو گەرمیانە چی ئەخۆی؟ وتی: مۆز ئەخۆم، پرتەقاڵ ئەخۆم، خورما ئەخۆم، هەر شتێک خۆش بێ ئەوە ئەخۆم. ئەمجا ڕێوی گەرمیان لە هی کوێستانی پرسی: ئەی تۆ لە وڵاتی خۆتان چی ئەخوێ؟ وتی: ئاگات لێی نییە من شەکرە، شەکرە، شەکرە، شەکرە، شەکرە، شەکرە، شەکرە، شەکرە، شەکرە بەڕوو ئەخۆم. ئەڵێ ڕێوی گەرمیان ئاو زایە دەمی و لەتاوانا سوێی بووەوە و مردار بووەوە!