مەلا شەفیع ئامۆژگاریی حاجی برایماغای ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  679 بینین

مەلا شەفیع ئامۆژگاریی حاجی برایماغای عەنبار ئەکا و پێی ئەڵێ: حاجی ئاغا تۆ ئێستە حەجت کردووە و نوێژ و ڕۆژووت هەیە و قورعان و دەلایل ئەخوێنی، مەعنای وایە بوویت بە پیاوێکی چاکی لەخواترس. ئیتر ئەو کەوتنە جەریمە و شتەی ڕەعیەتەکان مەکە و ماڵ و مڵکیان بە زۆر لێ زەوت مەکە، حەرامە. لەم ئاخری عومرەوە ئیتر خۆت لە حەرامخواردن بپارێزە. حاجی برایماغاش ئەوا گوێی بۆ ڕاگرتووە و دڵی داوە بە قسەکانی و سەری داخستووە، پاشان سەر بەرز ئەکاتەوە و ئەڵێ: ئەی مەلا شەفیع تۆ بۆ چی دوو ساڵ لەمەوپێش حوشترەکەت بردە «دەنگوزی» سەرێ و بۆشیان چاک نەکردی؟