جارێک لە قەڵادزێ لە ماڵێکا بانگێشت ئەبێ ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  714 بینین

جارێک لە قەڵادزێ لە ماڵێکا بانگێشت ئەبێ و نان لە سەر سینی دائەنرێ. هەر دوو کەس لەسەر سینییەک ئەبن. شێخ حسێنی بۆسکێن و کاکە سووری کۆیی پێکەوە لە سەر سینییەک ئەبن. گۆشتێکی چەور و قەڵەو بەسەر دەوری برنجەوە ئەبێ. کاکە سوور بە قسە شێخ حسێن خەریک ئەکا و خۆی تەنگ بە گۆشتەکە هەڵئەچنێ. خدرئاغای پشدەریش لە سەر سینییەکەی تر ئەبێ لە نزیکانەوە، سەیریان ئەکا و ئەزانێ ئەوا کاکە سوورە بۆیە شێخ حسێنی خەریک کردووە لە بەر گۆشتەکەیە. لایەک لە شێخ حسێن ئەکاتەوە و ئەڵێ: شێخ حسێن تۆزێ تێ مڕێنە!