لەو مەنگوڕایەتییە مامۆستا وەعزی ئەدا ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  565 بینین

لەو مەنگوڕایەتییە مامۆستا وەعزی ئەدا ئەیوت: پردی سیڕات لە موو باریکترە و لە شیر تیژترە. ڕۆژی قیامەت ئەو پردەش وا بەسەر جەحەنمەوە ئەبێ هەموو کەس بەسەریا تێپەڕێ. کابرایەکی مەنگوڕ وتی: مامۆستا لەوێ هیچ دارێک هەیە کە پیاو دەستی پێ بگرێ و بپڕێتەوە؟ مامۆستا وتی: نەوەڵڵا هیچ نییە. وتی: وەڵڵا دەسا مامۆستا بە گۆڕ بابم تۆ بە ڕیشی خۆت پێ دەکەنی. ئەگینا ئەگەر خەڵک مەلیش بێ بەسەریا ناتوانێ تێپەڕێ.