لە وڵاتی خۆشناوەتییە دوو گوند هەیە یەکێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  716 بینین

لە وڵاتی خۆشناوەتییە دوو گوند هەیە

یەکێکیان ناوی «کۆڕی» و ئەویکەیان «ماوەران» ە. کابرایەکی کۆڕێکی، کیژێکی لە ماوەران خواست. شەوێ کە ئە چێتە لای کیژە و پاڵی پێوە ئەنێ سەیر ئەکا هیچ نییە و بێ بنە. کابرا ئەڵێ: هۆپ. کیژە پێی ئەڵێ:

هۆیت بە هۆپێ،
چاوی چۆپت لەگەڵی بقۆپێ،
لە کوڕ کوڕەی کۆڕییانێ،
لە بنەتەڕاشەی ماوەرانی،
چا نییە هەندەشت لۆ مایە.