کچێکی ئەو عەشرەتە خەوی دی بوو بۆ دایکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  644 بینین

کچێکی ئەو عەشرەتە خەوی دی بوو بۆ دایکی گێڕایەوە وتی: دایە لە خەوما چتێکی سووری مل داوڕیاگ لە ناوگەڵما کەفی ئەچەڕان. دایکی چەپۆکی دا بە سەریا و وتی: وەی ڕۆڵە باوانت شێوگێ نەیانگاوێتی؟ کچە وتی: دایە ئەوە تۆ ئێژی چی؟ گان وا ناوێ بۆ چی تۆ وا ئەزانی من نەمدیگە؟ وتی ئادەی بێژە. کچە وتی

لە هەوارگە خوارگەی کوێستان
گوڵەی کوڕی حەمکی حەمەجان
هات وەلامەوە وەک دزی گۆران
لای ڕان وەستابوو گاڵۆک لەسەرشان
قریوەیەکی کرد و شانی هەڵتەکان
کەوتە سۆزەوە دنیای ئەسووتان
کە نای وە درگای کوسمەوە، قنگم وتی: فیڕفێنگ!