شایی بوو هەرا بوو هەڵپەڕکێ و زەماوەند...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  712 بینین

شایی بوو، هەرا بوو، هەڵپەڕکێ و زەماوەن بوو، کابرایەک بە کزییەکەوە لەولاوە دانیشتبوو، دەستی خستبووە ژێر چەناگەی. کابرایەک چوو پێی وت: شاییە. وتی: «بە من چی؟» وتی: بۆ تۆیە. وتی: «بە تۆ چی؟»