کابرایەکی عەلاف گەنم و جۆیەکی زۆری هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  495 بینین

کابرایەکی عەلاف گەنم و جۆیەکی زۆری هەبوو، هەڵی گرتبوو بۆ گرانی. بە ڕێکەوت ئەو ساڵە باران تۆزێ دواکەوت و کابرا لە دەماخا بوو. ڕۆژێک کتوپڕ هەورێکی هێنا و وردەوردە باران دایکرد. کابرا دەماخی شکا و لەتاو دڵگرانیی خۆی چووە ژوورەوە، دڵی بڕوایی نەئەدا کە بێت و بارانەکە ببینێ. کوڕێکی هەبوو هەموو جار ئەیناردە دەرەوە، پێی ئەوت: ئا ڕۆڵە بچۆ بزانە ئەبارێ یا نابارێ؟ کوڕەش ئەهاتەوە ئەیوت: باوە وردەوردە ئەبارێ، شتێکی وا نییە!

جارێکیان ئیتر کابرا ئارامی لێ هەڵگیرا و وتی: «ڕۆڵە ئەو وردەوردەیە چاوی باوکتی کوێر کردووە».