یەکێ لە سانەکانی هەورامان ڕۆژێک لەگەڵ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
835 بینین
یەکێ لە سانەکانی هەورامان ڕۆژێک لەگەڵ مەلادا هەروا ئەچنە دەرەوە بۆ قەراخ ئاوایی و بە لای پەڵەزەوییەکی مەلادا تێئەپەڕن. سان خەبەری زەوییەکە لە مەلا ئەپرسێ، مەلاش ئەڵێ: «جەنابی سان! ئەم قطعه ارزه که واقع بووه لەبەر مدی نظرتانا لەبەر ئەوە ئەم سەنەیە مشۆمە قطرانی مطر لە ئاسمانەوە نزولی نەبووە و لەبەر ئەوەش کە بعیدە لە عین المائی قریەکەوە، بوو بە ارزێکی قاحل و بە غیر مزروعی لەسەر حاڵی سابقی دەوامی کرد». سان هیچ لە قسەکانی تێنەگەیشت، وتی: «ئانە چێش مەواچی؟» مەلا بە هەر جۆر بوو تێیگەیاند، ئینجا وتی: «ئانە چێشن؟ واچە نەکاڵیان و بڕیاوە».