کابرایەک هەبوو هەموو جارێ کە باسی مەلای...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  502 بینین

کابرایەک هەبوو هەموو جارێ کە باسی مەلای پێنجوێن ئەکرا کە پیاوێکی عالم و شاعیرە، توڕە ئەبوو، ئەیوت: بۆچ هەر ئەو شاعیرە؟ دەسا شەرت بێ من بچم بۆڕی بدەم؛ لێی دا، چوو. مەلای پێنجوێن لە کۆڕێکا دانیشتبوو، وتی: مەلا! من هاتووم شەڕەشیعرت لەگەڵ بکەم، یا بۆڕم ئەدەی یا بۆڕت ئەدەم. مەلاش فەرمووی: فەرموو بڵێ. کابرا وتی:

مەلا و ڕەحمان، مەلا و ڕەحمان، مەلا و ڕەحمان پێنجوێنرا
زەڕ بەر بەسەر فولاد نەهی نەرم شەوەدرا!

مەلا فەرمووی: برا بڕۆ!