کابرایەک کوڕێکی هەبوو ڕۆژێک کوڕەکەی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  498 بینین

کابرایەک کوڕێکی هەبوو، ڕۆژێک کوڕەکەی لەگەڵ چەن مناڵێکی ترا ئەچن بۆ سەیران. ئێوارە کە دێتەوە باوکەکەی لێی ئەپرسێ: ڕۆڵە چیتان کرد لەو دەشتە؟ ئەڵێ: «وەڵڵا بابە بە هەموومانەوە منمان گا!»