عەزیز ئاغای چاوقوڵی حەکایەتخوان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  728 بینین

عەزیز ئاغای چاوقوڵی حەکایەتخوان، زۆر قسەخۆش بوو؛ لە قاوەخانەی مارفی قاوەچی لە سلێمانی حەکایەتی ئەکرد. شەوێ سەد کەسی لێ کۆ ئەبۆوە، بەڵام عەزیز ئاغا نەئەچووە ماڵی کوڕەکانی. بە شەو لە قاوەخانەکە ئەنووست و نان و چێشتی بازاڕیشی ئەخوارد.

شەوێک حاجی ساڵحی سابوونچی -کە زاوای بوو- هات، وتی: «مردووت مرێ! تۆ ئەمە چییە هەموو دەمێ سەروپێی بازاڕ ئەخۆی؟ بۆچی نایەیتە ماڵەکەی من دانیشی پاروویەک نان هەر هەیە بیخۆین». لەسەر ئەم قسەیە عەزیز ئاغا بڵێسە ئەستێنێ و ئەڵێ: «کوڕە تۆ ماڵت لەکوێ بوو؟ گووم کردە ماڵت. خۆ ماڵەکەت وەکوو نێرگەلەکەی سەید ئەحمەدی بابە ڕەسووڵ وایە، هەر سەعاتەی بە دەست هەتیوێکەوەیە!»